تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵوەدا
کەسێک بەدوای ئامانجێکەوە بێت و لەو ڕێیەدا توشی هەڵاتن و دەربەدەری هاتبێت و مەترسی گرتنی و کوشتنی لەسەر بێت. هەڵوەدا وشەی لێکدراوە و لە «هەڵ» لەگەڵ «وەدا» پێکهاتووە.
هەڵ، پێشگرە و لە «هەڵاتن» وەرگیراوە
وەدا، وەدوا، لە وەدواکەوتنەوە وەرگیراوە.
ئەم وشەیە بەرانبەر بە «متواری» فارسییە. جودایە لە وشەی «عەوداڵ»، چونکە عەوداڵ لە دەراودا مەترسی لەسەر نییە.