تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تابوو
دیاردەیەک بە یاساخ، شەرمهێن دابنرێت.
جەلوو
ترێن، شەمەنەفەر، قیتار (قطار). بڕوانە مەسعوود محەمەد، زاراوەسازیی پێوانە.
شەشپاڵوو
نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە خاوەن هەشت ڕێکگۆشەیە، دوازدە لێوار و شەش دیو.
فرەپاڵوو
فرەدیو، نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە، تێکبەستەی چەندان لێوارە و بە ژمارەیەکی دیاریکراوی دیوی تەخت سنووردارە.
پەرجوو
موعجیزە.
کەندوو
جێگەی تەرخان بۆ خڕ کردنەوەی کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆر. «فەرهەنگی خاڵ» بەرانبەر «کەندوو» دەنووسێت: «شتێکی بۆشی بەرزی گەورەی پێچکەدارە لە قوڕ دروست دەکرێت بۆ دەغڵ و دان تێ کردن». لێرەدا «کەندوو» وەک ناوێکی گشتی بۆ ئەو بابەتانەیە کە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی کەرەستە و کەلوپەل بەکار دەبرێت، بۆ نموونە سندووق، پاکەت... بڕوانە «لۆدە».