تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەورەدیدار
بە دیدارێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم دیدارانە کەسەکین و لە نێوان دوو یان چەند کەسێکدا ساز دەکرێن. هەورەدیدار جودایە لە هەورەکۆڕ.
هەورەفێرگە
بە فێرگەیەک دەگوترێت کە لە ناو تۆڕی ئینتەرنێتدا بێت. هەر خولێک کە بۆ فێربوون بێت و سەرهێڵ بێت، هەورەفێرگەی بۆ دەست دەدات.
هەورەوانە
بە وانەیەک دەگوترێت لە نێو تۆڕی ئینتەرنێدا بێت. بۆ نموونە لە هەورەفێرگەی برادۆست، وانەی کوردی ئاستی یەک، پێکهاتووە لە 26 هەورەوانە.
هەورەکۆڕ
بە کۆڕێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ساز بدرێت. هەورەکۆڕ جودایە لە هەورەدیدار.
ڕابوردووی تەواو
Pluperfect، بۆ نموونە «کاتێک من گەیشتم نەسرین ڕۆیشتبوو».
ڕاڤەی بەراوردکارانەی تەرجەمە
نووکەوژوور
گۆشەی نووکەوژوور، گۆشەی گەورەتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووچاڵ، نووکی گۆشەکە ڕووی لە ژوورە.