تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بورجی هانۆی
کێشە و گەمەیەکی ماتەماتیکانەیە، بریتییە لە سێ تەوەر و ژمارەیەک خەپلەی ئەندازە جیاواز کە بەپێی ئەندازە لەسەر تەوەری یەکەم هەڵچنراون. هونەر ئەوەیە بە کەمترین جووڵە، بە هەمان ڕیزبەندیی خەپلەکان بگوێزرێنەوە تەوەری سێیەم.