تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەوامەکار
Continuous, Continuous Random Variables – داتایەک ژمارەی هەمەجۆر وەربگرێت، وەک پەستانی خوێن، درێزیی ڕێگە... هتد. داتای دەوامەکار جۆرێکە لە داتای «چەندەکی». بۆ بەراورد بڕوانە داتای «دابڕاو».
زمانەوانیی تێکست
زمانەوانیی جڤاکی
Sociolinguistics, ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
زمانەوانیی دیژیتاڵ
computational linguistics
زمانەوانیی پێکگیر
زمانەوانیی کردەنی
applied linguistics, بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
سوارچاک
وەک وشە لە کۆندا بە کەسێک گوتراوە «سوارچاک» کە هونەری سواریی باش زانی بێت. بەڵام لەم سەردەمەدا بۆ کەسێک بەکاردێت کە توانای ڕاپەڕاندنی باڵا بێت. واتە دەبێت سیفەتگەلێکی تێدا بێت کە دەروەستی داکەوت بێت.
سۆسەوار
کەسێکی توانای سۆسەی بەهێز بێت، بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
سەرەوانە
بە پێوانەی «دەمەوانە» لێرەدا بۆ «سەرقەپاغ» پێشنیاز کراوە.
شانۆی چەوساوان
شێوازێکی شانۆگەرییە بینەران بەشداری ڕۆڵوازییەکە دەکات. لە لایەن نووسەر، سیاسەتمەدار و ڕێژیسۆری برازیلی Augusto Boal (1931-2009) هاتە دامەزراندن بۆ خزمەتی گەلی چەوساوە.
شاواتا
Denotation, واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
شاواتەکی
denotative, لە سەمانتیکدا پێناسەی دەرهەستە، کە دەکاتەوە «خەستواتا» intension, واتای خەستۆڵی ئەو چەمکە. بۆ نموونە شاواتای وشەی «بەرخ» ئەو ئاژەڵەیە کە بەچکەی مەڕە. ناوێکی دەرهەستی گشتییە بۆ ئەو جۆرەی ئاژەڵ. بۆ پێچەوانەی شاواتا بڕوانە «پاواتا» کە تێیدا پاواتای «بەرخ» دەبێتە بەستەزمان، نەرمونیان، جۆری خۆراک... هتد.
شەواو
ئاوپێوەنان. وەسەرگێڕانی ئاوێکی زۆر بۆ مەبەستی تێرئاوکردنی تووتن و گوڵەبەڕۆژە دوای هەراشبوون و نزیکبوونەوە لە پێگەیشتن، شەواو لە ناوەڕاستی هاوین و بە ئاوێکی زۆر دەکرێ و هەموو سەرەبەنداوەکان دەکرێنەوە، تا تووتنەکە بەتەواوی پاراو ببێ، ئەم کارە لە شەودا دەکرێ بەدوو هۆ، یەکەمیان، شەوان فێنکە و ئاوەکە هاڵاو ناکا و تووتنەکە گەرم نابێ. دوەم، شەوان تووتنەوانەکان بەکەمی ئیشیان بە ئاوە و نۆرەی لەسەر نییە و چەندی بتەوێ ئاو ڕادەبەستی.
فرەواتا
polysemy, وشەیەکی خاوەن چەندین واتای لێکجودا. فرەواتا پێچەوانەی تاکواتا: monosemy یە.
فێرکاریی ڕۆڵوازی
دراماپێداگۆگیک Drama pedagogy, Theatre pedagogy
لاواتا
کۆننۆتاسیۆن, واتا و ئاماژەی لاوەکیی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە: «شاواتا»: دێنۆتاسیۆن Denotation.
لێوارپۆشین
دوو پارچە لە تەنیشت یەکدی دادەنێیت، لێواری پارچەیەکیان دەکەوێتە سەر لێواری ئەوەی دیکە.
نزاخوان
سروودێکی دیاریکراوی دینی- لێرەدا دینی مەسیحایەتی مەبەستە.
نێوان-خۆیەکی
inter subjective, چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.