تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرپێوان
دەکرێت بیپێویت، لە پێوانە دێت.
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
توانست
Ability, Capability, Capacity، توانا، کارامەیی.
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە
Higher-Order-Thinking-Skills
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە، توانستی وەک زانین، دەرککردن، پیادەکردن، شرۆڤەکاری، تێکبەستن، نرخاندن، داهێنان... هتد. بۆ بەراورد بڕوانە توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە

Lower-Order-Thinking-Skills
توانستی وەک ئەزبەرکردن. بۆ بەراورد بڕوانە «توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills.
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
تەرجەمەی نێوانزمانەکی
interlingual translations, ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
جۆرفرەواندن
Diversification، پرۆسەی فرەواندنی جۆر و بواری کار و بەرهەم. بۆ نموونە کۆمپانیایەکی گەڕۆکسازی خەریکی جۆرفرەواندنی بەرهەمی خۆیەتی و لە پەنا گەڕۆکدا دەکەوێتە سازکردنی جۆرە ماشینی دیکەش، بۆ نموونە فڕۆک، تانک و جەلوو.
جێگواستن
shift, جێگۆڕکێ، بارگۆڕکێ. گواستنەوە لە جێیەک، بارێک، دۆخێک بۆ یەکێکی دیکە.
جێگواستن لە تەرجەمە
translation shifts, دەستوەردان لە تەرجەمەدا، گۆڕینی داڕشتن لە تەرجەمەدا
خواست
داوای چی دەکەم؟ بەرجەستە و گەش!
خوێندنی دەوامەدار
خوێندن بەدەم ژیان و کارەوە
خۆتوان
توانای خۆ.
خۆخواست
بەرانبەر بەغیلی، بەخیلی، حەسوودی.
داتاوازی
computer game, گەمەی دیژیتاڵ کە بە کۆمپیوتەر و ئامێری دیکەی دیژیتاڵ دەکرێت.
دوامەرج
دواپێشنیاز، ئەلتیماتوم
دەروونناسیی-زمانەوانی
psycholinguistics, ڕشتەی پەیجۆری و ڕاڤەکردنی ئەو پێڤاژۆ دەروونناسییانەی کە دەبنە هۆکار بۆ پەیبردن و بەکارهێنانی زمان لای مرۆڤ.
دەرکەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی دەرکەوە سەرەدەری لە گوزەران بکات. دەرکەوار بە پێوانەی بینەوار، دیتەوار، بیستەوار، چێژەوار... داڕێژراوە. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
دەستەواژەی پەیوەندی