تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوون هەڵگرتنەوە
هەڵگرتنەوەی جێپێی کەسێک یان دیاردەیەک.
هۆش هەڵێنجان
Deduction هۆشهەڵێنج: Deductive، لە لۆژیکدا بۆ هەڵینجانی ئەنجام بەکار دەهێنرێت. شێوازی دیکەی گەیشتنە ئەنجام «لێگەڕان»ـە" Inductive، (إستقراء). بۆ ئەم دوو چەمکە بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 480 سایتی مامۆستا www.mamosta.ne
هەڵبەتبەدەر
دۆخێکی تێیدا شتی ئاشکرا و ڕوونی نەبێ، نەتوانیت بڵێت هەڵبەت وەهایە یان جۆرێکی دیکەیە.
هەڵبەستایەتی
constructivism, دیدێکە دەڵێت بابەت (ئۆبژەکت) ی ماتەماتیکانە دەبێت «هەڵبەسترێن» (دروست بکرێن) بۆ ئەوەی بێنە سەلماندن.
هەڵسەنگاندن
Assessment
هەڵسەنگاندنی شێوەڕێژ
Formative Assessment، جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن یارمەتیی مامۆستا دەدات هونەری فێرکردنەکەی خۆی شێوەڕێژ بکات و لەگەڵ ئاستی فێرخوازدا هەمواری بکات.
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment
هەڵسەنگاندنی گردەکار
Summative assessment

جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن تێیدا گشت زانینی کەسێک لە کاتێکی دیاریکراودا کۆ دەکاتەوە. لە هەڵسەنگاندنی گردەکاردا فیدباک و ڕوونکردنەوە نادرێتە کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە تێستی پیشەبژێری.
هەڵسەنگزانی
Assessment knowledge. کورتکراوەی: هەڵسەنگاندنزانی-یە.
هەڵواس
ئاسکی، عەلاگەی جلهەڵواسین.
هەڵوەدا
کەسێک بەدوای ئامانجێکەوە بێت و لەو ڕێیەدا توشی هەڵاتن و دەربەدەری هاتبێت و مەترسی گرتنی و کوشتنی لەسەر بێت. هەڵوەدا وشەی لێکدراوە و لە «هەڵ» لەگەڵ «وەدا» پێکهاتووە.
هەڵ، پێشگرە و لە «هەڵاتن» وەرگیراوە
وەدا، وەدوا، لە وەدواکەوتنەوە وەرگیراوە.
ئەم وشەیە بەرانبەر بە «متواری» فارسییە. جودایە لە وشەی «عەوداڵ»، چونکە عەوداڵ لە دەراودا مەترسی لەسەر نییە.
هەڵگژان
هەڵگەڕان بەسەر دار و دیواردا.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis
بەستێنهەڵوەشاندن
decontextualization, دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
زمانی تێهەڵکێش
synthetic language, لە پۆلێنکاریی زماندا بە زمانێک دەگوترێت کە بۆ دەربڕین لە کارکردی ڕێزمانەکی بە پلەی یەکەم وشە گەردان دەکات، پەنا ناباتە بەر تێهەڵکێشکردن و جێگۆڕکێی وشە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «زمانی شیکار».