تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڤبەند
هەڤبەندایەتی
relativity, بۆچوونێکە دەڵێت زانیار ڕەها نییە، هەڤبەندە بە سنوورداربوونی ماکی ئاوەز و دۆخگەلی زانینەوە.
هەڤبەندی
relation, هەرچی «پەیوەندی»یە دەمێنێتەوە بۆ contact.
هەڤبەندیی بنۆسیار
هەڤسان
«معین»-ی عەرەبی و «لوزی»-ی فارسی. چوارلایەکە لایەکسان، دوو لێواری بەرانبەر یەک تەریبن. ... جۆرێکە لە «لاکێشەی لاتەریب». «هەڤسان» کرمانجییە.
هەڤگر
Conjunction، ئامرازی پێوەندی، Hevgir، بڕوانە Saladin's English-Kurdish dictionary (Ferhenga Înglîzî-Kurdî ya Selahedîn)
هەڤیاز
Preference، هەرە باش، هەرە نێزیک، هەرە پەسەند. پرۆفایەلی هەڤیاز: وێنەی هەرە باش و هەرە نێزیک کە دەبێتە ڕاڤەکاری ڕەفتار و ڕەوشتی کەسێک. بۆ هەڤیاز بڕوانە فەرهەنگی سەلاحەدین.
پاهەڤگر
Subordinate Conjunction، هەڤگری لاوەکی.