تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرجەمەی هەفتاهەمین
The Translation of the Seventy, کۆنترین تەرجەمەی «پەیمانی کەڤنار» لە عیبریی سەرشارەوە بۆ گرێکی.
زمنافێربوونی هەرەوەزی
Cooperative Language Learning
شوون هەڵگرتنەوە
هەڵگرتنەوەی جێپێی کەسێک یان دیاردەیەک.
مۆدێلی هەرمەنووتیک
hermeneutic model, ڕێبازێکی هزرییە پەرۆشی لێکدانەوەی تێکستی وەهایە کە بە ئاسانی بەردەرک نین. مۆدێلی هەرمەنووتیک لە تەرجەمەدا جەختی لەسەر لێکدانەوەی تێکستە و بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چی لە تێکستەکەدا تەرجەمەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرێت و پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە.
هۆش هەڵێنجان
Deduction هۆشهەڵێنج: Deductive، لە لۆژیکدا بۆ هەڵینجانی ئەنجام بەکار دەهێنرێت. شێوازی دیکەی گەیشتنە ئەنجام «لێگەڕان»ـە" Inductive، (إستقراء). بۆ ئەم دوو چەمکە بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 480 سایتی مامۆستا www.mamosta.ne
هەر
دەربڕینێکی بڵاوە و کورتکراوەی هەردوو وشەی «هەرگیز» و «هەردەم»ـە. نموونە، هەر بژی کاکە ڕێژیار بۆ ئەم کارە نایابە!. لێرەدا «هەر» کورتکراوەی «هەردەم»ـە کە بەردەوامییەکەی بێکۆتای ئایەتی دەگەیەنێت. نمونەیەکی دیکە، ڕێژیار هەر نایەتە ڕەدایە!، لێرەدا دەبێتە کورتکراوەی «هەرگیز» کە نایەتییەکەی دابڕ و بەردەوام ڕادەگەیەنێت.
هەرەمی سێگۆشە
هەرەمێکە، جگە لە سێ دیوەکانی، بناخەکەشی هەر سێگۆشەیە. وێکڕا دەبنە چوار دیوی سێگۆشە.
هەرەمی چوارگۆشە
بناخەکەی چوارگۆشەیە و دیوەکانی سێگۆشەن.
هەست
هەست بە چی دەکەم؟
هەستڕاگەیەن
هەستکێشەکێ
چەمکێکی جگە لە واتای بەرهەستی خۆی، هەستی دیکەش کێش بکات. بۆ واتاکێشەکێ، ئاواتکێشەکێ، هیواکێشەکێ، ترسکێشەکێ، تەماکێشەکێ، خەیاڵکێشەکێ، فریوکێشەکێ، درۆکێشەکێ، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net,
هەستەدەر
کەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.netکەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
هەستەدەری
هەستکردنی دروست بە بابەت و دیاردەی جۆراوجۆر. «هەستەدەر» ئەو کەسەیە هەستی دروستی بۆ بابەت و دیاردەی جۆراجۆرە هەیە.
بڕوانە: مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
هەستەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی هەستەوەرەکانییەوە (دیتن، بیستن، بۆن کردن...) دەرک بە دەوروبەر بکات.
هەسپی چەمی
هەفتاهەمین
هەموارسازی
normalization, هەموارکردنی دیاردە و بابەت بە جۆرێک لەگەڵ باری ئاساییدا بگونجێت.
هەمەزان
عرافة.
هەناوچاندن
Internalization, هەناوچێنکردن بۆ تێپەڕ، وەرگرتنی بیرۆکە یان بابەت و چاندنی لە ناخ، لە هەناو، لە بیر و دەروونی خۆدا. لە هەناوی دەچێنین، دەیکەینە خوو.
هەناوچێنکردن
Internalization, چاندن لە هەناودا، چەسپکردن لە ناخدا