تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاهێزانی جۆرناسی
داهێزان
بێهێز بوون. کەمهێز بوون. بە عارەبی دەکاتە «ضمور». atrophy.
[وا پێ دەچێ «داهێزان» لە «هێز» ەوە هاتبێ. لەمەوە دەتوانرێ «داهێزان» بۆ شتێکی چرۆسا بێ یاخود دالەنگا بێ یاخود ڕوو لەکەم کردن بێ، بەکار بێت. وەک: داهێزانی ئابووری، داهێزانی کارەبا، داهێزانی کشتوکاڵ، ئەم زاراوانە واتای کۆنینەی داهێزان ناکوژن. زاراوەسازی پێوانە ل. 76].
بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە ڕاهێزان.
ڕاهێزان
بەهێزکردن (التقویة)، Strengthening
دەشێ «ڕاهێزان» بۆ زیاد کردنی هێز بێت وەک بڵێین: کارەبا سەرێکیان داهێزا، زۆری نەبرد ڕاهێزایەوە. دوو ساڵە ئابووریمان، شکرێ لە ڕاهێزاندایە. لە ئینگلیزیدا ئەم جۆرە وشانە زۆرن وەک وشەی Import, Export, Accuse, Excuse. (زاراوەسازی پێوانە ل.76). بەهێزکردن. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە داهێزان.