تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنەبەها
بەهای بنەڕەتی، بەهای هاوکۆی بنەما. بەهای هاوکۆی بنەما لێرەدا وەک چەمک بەرانبەر Värdegrund ی سوێدی و value-system یان common principles ی ئینگلیزی دانراوە، مەبەست لێی کۆی ئەو بەهاگەلەیە لە جڤاکێکدا بە بنەما دەگیرێن.
خانەبەها
سیستەمی خانەبەها: واتە ڕەنووس بە پێی خانەکەی خۆی بەهای دێتە گۆڕین، ڕەنووسی دوو گەر لە خانەی یەکان بێت دەکاتە دوو، گەر لە دەیان بێت دەبێتە بیست و لە سەدان بێت دەبێتە دووسەد... هتد.
کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.