تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنگەپۆل
closed-class, پۆلی سنوورداری بەربەست.
فەرمانگەی زەوتکار
فەرمانگەیەکی دەوڵەتییە کاری ئەوەیە سامانی خەڵک زەوت بکات بەرانبەر داوایەکی لەسەریانە.
ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural perspective
هەر بۆ نموونە بڕوانە
Roger Säljö. Lärande i praktiken - Ett sociokulturellt perspektiv.
www.psychologistworld.com/cognitive/learning/sociocultural-approach-vygotsky-zone-proximal-development
lidtfoundations.pressbooks.com/chapter/sociocultural-learning/"
ڕوانگەی دەرەکی
Outside perspective. بڕوانە «ڕوانگەی ناوەکی» Inside perspective.
ڕوانگەی ناوەکی
Inside perspective. بڕوانە ڕوانگەی دەرەکی Outside perspective.
ڕۆشنگەری
Renaissance, چەمکە بۆ سەردەمێکی ئەورووپا کە دەکەوێتە نێوان «سەدەکانی ناڤین» و سەردەمی مۆدێرنیتە. زانایانی ئەو سەردەمە کەوتنە کۆشان بۆ پەیبردن و پێشخستنی زانیار بە گەڕانەوە بۆ و وردبوونەوە لە کلاسیکی دێرین.
کەمانی هاردانگەر
کەمانێکی تایبەتی وەڵاتی نۆروێژە، ناوەکەی لە دەڤەری هاردانگەر Hardanger وەرگیراوە.
بانڕوانگە
لە ڕوانگەیەکی بەرزەوە سەیری بابەت بکەیت، وەک ئەوەی بە چاوی هەڵۆ یان لە دیدی هەلیکۆپتەرەوە بڕوانیتە بابەت.