تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
نێوفەرهەنگایەتی
لێککاری فەرهەنگی.
هەڵسەنگاندن
Assessment
هەڵسەنگاندنی شێوەڕێژ
Formative Assessment، جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن یارمەتیی مامۆستا دەدات هونەری فێرکردنەکەی خۆی شێوەڕێژ بکات و لەگەڵ ئاستی فێرخوازدا هەمواری بکات.
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment
هەڵسەنگاندنی گردەکار
Summative assessment

جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن تێیدا گشت زانینی کەسێک لە کاتێکی دیاریکراودا کۆ دەکاتەوە. لە هەڵسەنگاندنی گردەکاردا فیدباک و ڕوونکردنەوە نادرێتە کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە تێستی پیشەبژێری.