تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە

Lower-Order-Thinking-Skills
توانستی وەک ئەزبەرکردن. بۆ بەراورد بڕوانە «توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills.
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
تەرجەمەی نێوانزمانەکی
interlingual translations, ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
نێوانزمان
interlingua, زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.