تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارمانجبین
target-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی ئارمانج، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی ئارمانج. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «سەرشاربین».
ئامانجفەرمان
بە ئاڕاستەی ئامانجێکی دیاریکراو کار دەکات.
ئەنجامدۆزی
دۆزینەوەی ئەنجامی پرسیارێک، «حەل» کردنی پرسیارێکی، بۆ نموونە، ماتەماتیک.
ئەنجامفەرمانی
واتە ئەنجام ئاڕاستەڕێژ و فەرماندەرە.
زنجیرەبەند
Continuum، کۆنتینیوم
نێوانجی
وەرگێڕ، موتەرجیم.
کە ئینگلیز دەبنە خاوەن دەسەڵات و بەرپرسی موراجەعەی خەڵق باوکم گوتبووی پێویستە لە مسڵمانان چەند کەسێک فێری زمانی ئینگلیزی ببن هەتا بێ نێوانجی لێیان تێبگەین.(کتێبی ((حەماغای گەورە))ی مامۆستا مەسعوود محەمەد. لاپەڕە 85)
هۆش هەڵێنجان
Deduction هۆشهەڵێنج: Deductive، لە لۆژیکدا بۆ هەڵینجانی ئەنجام بەکار دەهێنرێت. شێوازی دیکەی گەیشتنە ئەنجام «لێگەڕان»ـە" Inductive، (إستقراء). بۆ ئەم دوو چەمکە بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 480 سایتی مامۆستا www.mamosta.ne
پێنجگۆشە
Pentagon پێنتاگۆن، پێنجسووچی ڕێسابەند.
کونجرە
جۆرە گیایەکی دڕکاوییە.