تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەکی تەرجەمەکار
translatorial action, چەمکێکی تایبەتی Reiss & Vermeer ئاماژەی تێدایە بەوەی تەرجەمەکردن تەکە، کارە و کاریش ئارمانجی هەیە، مەبەست و نیازی دیاریکراو ڕەچاو دەکات، واتە سکۆپۆس Skopos ی خۆی هەیە کە دەبێتە بڕیاردەر لە تەرجەمەکردنەکەدا. (Reiss & Vermeer 2014
دەوامەکار
Continuous, Continuous Random Variables – داتایەک ژمارەی هەمەجۆر وەربگرێت، وەک پەستانی خوێن، درێزیی ڕێگە... هتد. داتای دەوامەکار جۆرێکە لە داتای «چەندەکی». بۆ بەراورد بڕوانە داتای «دابڕاو».
شیانبەدەربوونی تەرجەمەکردن
impossibility of translation, دیدێکی ڕێچکەی ساختارەتییە کە پێی وایە لەبەر ئەوەی هەر زمانێک خاوەن ساختاری تایبەتی خۆیەتی، تەرجەمەکردن دەبێتە کارێکی شیانبەدەر.