تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنجامدۆزی
دۆزینەوەی ئەنجامی پرسیارێک، «حەل» کردنی پرسیارێکی، بۆ نموونە، ماتەماتیک.
تامدەیان
تامژماری دەیان، واتە ژمارەیەکی دەیانی تەواو، وەک 10, 20, 30, …. بڕوانە تامژمار و تامسەدان.
دابەشینی ئەندامدۆز
Partitive (Sharing) Division ژمارەی «سەربەش» دەستەبەند دەکرێت بەسەر «ژێربەش»دا، بۆ نموونە 15 / 3 = 5، پۆل پازدە فێرخوازی هەیە و سێ مێز، هەر مێزی چەند فێرخوازی بەردەکەوێت؟ وەڵام پازدە دابەش دەکەیت بەسەر سێ دەستەدا و یەکی پێنج ئەندامیان بەردەکەوێت، کەواتە پازدەکە لە سێ دەستەدا دەستەبەند دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی هەر دەستەیەک دەدۆزینەوە. ئەندامدۆز دەکرێت.