تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لیستۆک
کەلوپەلی یاری پێ کردنی زارۆک.
بۆڤلینگ
بۆولینگ، بۆلینگ
تۆبلیرۆنە
جۆرە نەستەلەیەکی ناوداری سویسرییە.
شۆڤالیزم
سوارچاکەتی. شۆڤالی، لە زمانی ئینگلیزی و ئەورووپایی کۆندا، بەواتای «سوارچاک» دێت. لەم سەردەمەیشدا بۆ کەسێک بەکاردێت کە توانای ڕاپەڕاندنی باڵا بێت. واتە دەبێت سیفەتگەلێکی تێدا بێت کە دەروەستی داکەوت بێت. مێرخاس.

سەرچاوەی وشەکە،

https://en.wiktionary.org/wiki/chevalier?fbclid=IwAR05AXyj5ieCLW_RKbRlcTRNg18psQs6RoXaUw7ooyAdM7a_4JKdP8TdDx0#French
مێتابۆلیزم
پرۆسەی وەرگرتن، هەڵوەشاندن و سەرف کردنی خۆراک و دەرمانە لە لەشی گیانەوەردا.
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.
مۆدێلی Initiate-Response-Evaluate - IRE «دەستپێشخەری - بەرسڤ - نرخاندن»
- ستراتیژێکە تێیدا مامۆستا بە پرسیارێک دەستپێشخەری دەکات، فێرخواز بەرسڤ دەداتەوە و پاشان مامۆستا بەرسڤی فێرخواز هەڵدەسەنگێنێت.
مۆدێلی MmE
Major-minor-Equivalent model - MmE بەرهەمی Patfoort یە و بریتییە لە دوو سیستەم: یەکەم مۆدێلی «گەورە-بچووک» Major-minor-model ـە و بەڵگە Arguments تێدا ئامرازە بۆ زاڵبوون، پێسەلماندن و بچووکدادانی بەرانبەر. سیستەمی دووەم، مۆدێلی «یەکسانی» Equivalency-model یە و دەستاوێژی «بنەما» Foundations هەیە نەک «بەڵگە». «بنەما» بەرسڤە بەرانبەر پرسیارێکی دەڵێت «هۆکاری ئەو بۆچوونە چییە؟»، واتە بنەمایە بۆ گشت بۆچوونەکانمان، بۆ نموونە پێویستی، هەست، خولیا، ئامانج... هتد. لای Patfoort گرینگە ئەم بنەمایە بە نرخاندن بار نەکرێت، دەنا لە بنەماوە دەگۆڕێت بە بەڵگە. لەم ڕێبازی یەکسانییەدا، پرۆسەی دۆزینەوەی چارەسەر گرینگترە لە خودی چارەسەر. سەرچاوە: http://www.patpatfoort.be
مۆدێلی ئامرازەکی
instrumental model, مۆدێلێکی تەرجەمەکردنە دەڵێت تەرجەمەکردن گواستنەوەیە و لەو گواستنەوەیدا خاڵ هەیە بە ناچاری وێڵ دەکرێن.
مۆدێلی تەکنۆلۆژی
مۆدێلی جڤاک-فەرهەنگی
Sociocultural model
مۆدێلی ساختاربەند
Structural model
مۆدێلی هزری
Cognitive model
مۆدێلی هەرمەنووتیک
hermeneutic model, ڕێبازێکی هزرییە پەرۆشی لێکدانەوەی تێکستی وەهایە کە بە ئاسانی بەردەرک نین. مۆدێلی هەرمەنووتیک لە تەرجەمەدا جەختی لەسەر لێکدانەوەی تێکستە و بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چی لە تێکستەکەدا تەرجەمەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرێت و پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە.
مۆدێلی وشەمەنی
Lexical model
مۆدێلی ژانرە
Genre model
مۆدێلی کارلێکانە
Interactional model
مۆدێلی کارکردەکی
Functional model
مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
نۆرمگەلی بەرایی
preliminary norms
نۆرمگەلی کردارەکی
operational norms
کاپێلی سیستنی یان سیکستینی
Sistine Chapel، بە لاتینی Sacellum Sixtinum. کاپێلÖ کلێسەی بچووکی تایبەت.
کاژێری نیوپۆلی
لە کاتی دیاریکراودا، پۆلەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە بۆ چالاکیی تایبەت.