تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مارتین لوتەر (لوثەر)
Martin Luther (1483-1546) کەشیش، نووسەر و خوداناسی ئەڵمانییە و ناودارە بەوەی داهێنەری ڕێچکەی «لوتەریانەتی» Lutheranism یە لە چاکسازیی پرۆتێستانەتی Protestant Reformation ـدا.
ئالوودە
گیرۆدەی مەی و ماددەی هۆشبەر.
جەلوو
ترێن، شەمەنەفەر، قیتار (قطار). بڕوانە مەسعوود محەمەد، زاراوەسازیی پێوانە.
جەلووکێش
لۆکۆمۆتیڤ Locomotive, Engine ئەو ماشێنەیە جەلوو (ترێن، شەمەنەفەر، قطار) لەسەر ئاسنەڕێ دەبزوێنێت. بۆ جەلوو (بەرانبەر قطار) بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پوانە»، لاپەڕە 192. سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
جەلووی هار
شەمەندەفەرێکی تیژڕەوە لە شاری یاری.