تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فیدباک
Feedback، ئاگادارکردنەوەی کەسی بەرانبەر بە سەرنجی خۆت دەربارەی کار و بەرهەمی ئەو کەسە.
ڕستەژماری فیبۆناچی
Fibonacci sequence ڕستەژمارێکە ژمارەی داهاتوو تێیدا یەکسانە بە کۆی دوو ژمارەی پێش خۆی: 1, 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34….
سایکۆفیزیۆلۆژی
psychophysiology, بەشێکە لە دەروونناسی، خەریکی تۆژینەوەیە لە بەستەری لەشەکی بە پێڤاژۆی دەروونییەوە، دنەدەر-بەرسڤ stimulus-response, بۆ نموونە بەرتەکی مێشک بەرانبەر دنەدەری دەروونیی تایبەت.
مۆرفیم
morpheme, بچووکترین پێکهاتەی واتابەخش لە زماندا و دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەم: شامۆرفیم، مۆرفیمی ڕەگ، بنەڕەت، ئازاد، ئەو مۆرفیمەیە بە تەنێ واتادارە، بۆ نموونە وشە، وشەی وەک «چاو». بە دووهەمیان دەگوترێت: گرە، پامۆرفیم affix بۆ نموونە پێشگر، پاشگر، نێوگر... هتد. لە زمانەوانیدا، ئەو بوارەی خەریکی ساختاری ناخەکیی مۆرفیمە پێی دەگوترێت وشەسازی، مۆرفۆلۆژی morphology. بۆ نموونە وشەی like بریتییە لە یەک مۆرفیم بەڵام un-like-ly سێ مۆرفیمە. بڕوانە: https://www.oxfordlearnersdictionaries.com/definition/english/morpheme
تۆپۆگرافی
«جێکێشی»، هێڵکاریی جێگەیە، هەم جێگە پێشان دەدات هەم مەودای دروستی نێوانیان. «نەخشەی تۆپۆگرافکار» Topographic map. تۆپۆگرافی جودایە لە «تۆپۆلۆژی».