تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنیشتار
لایەنی تەنیشتەکانی بابەت. بڕوانە پێشار و پشتار. ئەمانە لە جێی پێویستدا چەمکی سوودبەخش و ڕاگەیەنن. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 168، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
خشتۆک
خشتە بە ئەندازەی یەک سەنتیمەتر سێجا 1 cm3 و کێشی یەک گرام 1 g لە بواری فێرکاریدا بەکار دێت.
خشتەزانی
ئەو زانینەی مرۆڤ هەیەتی دەربارەی خشتە و ڕەوتی کاری خشتە.
داڕشتنەوە
درشتژمێری
ژماردن بە نێزیکە، بە مەزنەدە، مەزەندەژمێری.
دەرهاویشتن
دەر کردن لە پۆل، فێرگە، جێیکار... فصل.
فرەڕشتە
Interdisciplinarity or interdisciplinary studies
فەرهەنگی گشتپۆش
paraculture, ئەو ڕێوڕەسم، دابونەرێت و نۆرمگەلەی سەرپاکی جڤاک دەگرێتەوە.
واتای سروشتکرد
پشتار
دیوی پشتەوەی بابەت. بڕوانە پێشار و تەنیشتار. ئەمانە لە جێی پێویستدا چەمکی سوودبەخش و ڕاگەیەنن. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 168، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
پشتەوپشت
بۆ دۆخێکی داوەستاوە، دوو کەس پشتیان لە یەکە. ئەمە جودایە لە «پشتاوپشت» کە بزاوتن تێدایە. «سەروبن» داوەستاوە و «سەراوبن» بزاوتنی تێدایە. هەروەها سەروژێر و سەراوژێر.
پشتەوژمێر
ژماردن ڕووەو پاش: پێنج، چوار، سێ، دوو... هتد. پێچەوانەی پێشەوژمێر.
ڕەوتی فێرکاریی ڕشتەبڕ
Crossover educational trends
ڕەوشتایەتی
behaviorism, ڕەفتارەتی، لە بواری دەروونناسیدا جەخت دەخاتە سەر دیاردەی «دنەدەر-بەرسڤ» stimulus-response, دەڵێت ڕەوشت (ڕەفتار) بەرسڤە لە دنەدەری دیاریکراو.
ژمارەی سروشتی
Natural number – پێناسەیەکی هەیە دەڵێت ژمارەی سروشتی دەکاتەوە «تامژمار»ی سفر و «ئایژمار» (ژمارەی ئایەتی، پۆزەیڤ): {0, 1, 2, 3, 4, 5…}. پێناسەیەکی دیکەیان دەڵێت دەکاتەوە تامژماری تەنها ئایژمار، واتە: تامژمار لە یەکەوە بەرەو ژوور، ئەمیش دەکاتەوە: ژمارەی یەک و هەر ژمارەیەکی دیکەی یەکی بچێتە سەر: {1, 2, 3, 4, 5…}
کشتەک
قەیتان، بەندی بەستنی هەر شتێک، ناوێکی گشتییە بۆ هەموو جۆرە بەندێکی بەستنی کاڵا و کەرەستە.
گشتاندن
generalization, بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی گشتی
گشتە
بەرانبەر یەکەیە، بۆ گشت و سەرلەبەری بابەت. گشتەنۆڕی واتە بینین و دەرک کردنی سەرلەبەری بابەتێک.
گشتەدۆزی
induction, ڕێبازی گشتەدۆز: inductive method واتە ڕێکردن لە نۆڕینی وردی تایبەتەوە ڕووەو گشتاندن، بۆ دۆزینەوەی نەخشی گشتی، بۆ داڕشتنی بیردۆزە. بۆ پێچەوانەی گشتەدۆزی بڕوانە وردەدۆزی: deduction.
سەرپەرشت
مێنتۆر، کەسێکی ڕێنوێن.
واتای سروشت-نەکرد
non-natural meaning
پشتەوپشت
بۆ دۆخێکی داوەستاوە، دوو کەس پشتیان لە یەکە. ئەمە جودایە لە «پشتاوپشت» کە بزاوتن تێدایە. «سەروبن» داوەستاوە و «سەراوبن» بزاوتنی تێدایە. هەروەها سەروژێر و سەراوژێر.