تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕستەژمار
Sequence لە ماتەماتیکدا چەمکە بۆ ڕزمەیەکی نەخشینی ژمارە، واتە ڕستەیەک ژمارە خاوەن نەخشێکی تایبەت. ڕستەژمار دوو جۆری هەیە: ١- «ڕستەژماری ژمێرکار» ٢- «ڕستەژماری ئەندازەکی».
ڕستەژماری ئەندازەکی
Geometric Progression, Geometric Sequence - لە ڕستەژماری ئەندازەکیدا، هەر ئەندامێکی پاش یەکەم ئەندام بە جاراندنی ئەندامی پێش خۆی و ژمارەیەکی نەگۆڕی نا-سفر، پێی دەگوترێ لێکدەری هاوکۆ Common Ratio، دێتە بەرهەم.
ڕستەژماری فیبۆناچی
Fibonacci sequence ڕستەژمارێکە ژمارەی داهاتوو تێیدا یەکسانە بە کۆی دوو ژمارەی پێش خۆی: 1, 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34….
ڕستەژماری ژمێرکار
Arithmetic Progression, Arithmetic Sequence - ڕستەژمارێکە تێیدا «مەودا» Difference ی نێوان دوو ژمارەی هاوسێ، نەگۆڕە: ڕستەژماری ژمێرکاری 5, 7, 9, 11, 13… مەودای نێوان ژمارەکان دووە، ئەمەیە نەخشی ئەم ڕستەژمارە. بڕوانە «ڕستەژماری ئەندازەکی».
کاپێلی سیستنی یان سیکستینی
Sistine Chapel، بە لاتینی Sacellum Sixtinum. کاپێلÖ کلێسەی بچووکی تایبەت.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis
گواستنەوەی زمانەوانی
linguistic transfer
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
گواستنەوەی وشەمەنی
گواستنەوەی ڕستەسازانە
syntactic transfer
گواستنەوەیەکی فەرهەنگی
بەرشکەست
ناسکی، ئامادەی شکەست و زامداربوون.
بەرهەست
concrete, بەرهەستاندن: concretizing. بۆ پێچەوانەی بەرهەست بڕوانە دەرهەست بۆ abstract
توانست
Ability, Capability, Capacity، توانا، کارامەیی.
تێکست
خواست
داوای چی دەکەم؟ بەرجەستە و گەش!
خۆخواست
بەرانبەر بەغیلی، بەخیلی، حەسوودی.
دەرهەست
abstract, ئەبستراکت، مجاز. دەرهەستاندن Abstraction. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە بەرهەست
زمانەوانیی تێکست
مەبەست دەستاوێژ دەڕەهێنت
the end justifies the means, بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net
هەست
هەست بە چی دەکەم؟
پیشەئاست
ئاستی کەسێک لە پیشەکەیدا، بۆ نموونە مامۆستای ئاستی بنەڕەتی یان ئامادەیی.
چەپڕاست
نیشانەی X.
ڕاڤەی تێکست-بینی تەرجەمە