تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرلەبەرزی زمان
Whole Language
فێرکاریی ڕۆڵوازی
دراماپێداگۆگیک Drama pedagogy, Theatre pedagogy
نوێسازی
modernisation, مۆدێرنیتە
نێوانسازی
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.
نەخشەدۆزی
هەموارسازی
normalization, هەموارکردنی دیاردە و بابەت بە جۆرێک لەگەڵ باری ئاساییدا بگونجێت.
وردەدۆزی
deduction, ڕێبازی وردەدۆز deductive method دەکەوێتە ئاروینکردنی گشتاندنێک، بیرۆکەیەک، بیردۆزەیەک، بۆ دۆزینەوەی وردەکاری. بۆ پێچەوانەی وردەدۆزی بڕوانە گشتەدۆزی: induction
وشەدانسازی
lexicography, سەربە کاروباری وشەدانەوە، کاروباری فەرهەنگنووسییەوە.
وشەسازی
پەیمانپارێزی
fidelity, سەرڕاستی، پاکڕەوتی
چارەدۆزی
problem-solving
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە.
ڕاستدۆزی
بەرانبەر «تصحیح» دانراوە، مامۆستا بەرهەمی فێرخواز ڕاستدۆز دەکات، واتە ڕاستی و چەوتی دەگرێت.
ڕستەسازی
ڕێبازدۆزی
کۆدڕێژی-کۆددۆزی
coding-decoding, زمان بە نووسین کۆدڕێژ دەکرێت و پاشان بە خوێندنەوە و تێگەیشتن، بە تەرجەمەکردن، کۆددۆز دەکرێت، مرۆڤ کۆدی نووسینەکە شی دەکاتەوە، ڕوونی دەکاتەوە.
کێشەدۆزی
دۆزینەوە و خویا کردنی ئاڵۆزییەکانی بابەتیک: پاشخان، بەها، بۆچوون و پێشمەرجی وەها کە دەشێت مرۆڤ لێیان بکەوێتە ڕەخنە و گومان، تۆژینەوە و پەیجۆری.
گشتەدۆزی
induction, ڕێبازی گشتەدۆز: inductive method واتە ڕێکردن لە نۆڕینی وردی تایبەتەوە ڕووەو گشتاندن، بۆ دۆزینەوەی نەخشی گشتی، بۆ داڕشتنی بیردۆزە. بۆ پێچەوانەی گشتەدۆزی بڕوانە وردەدۆزی: deduction.