تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاستی زمانەکی
langue level
بارگۆزینی زمانەوانی
linguistic transformation, گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
دەروونناسیی-زمانەوانی
psycholinguistics, ڕشتەی پەیجۆری و ڕاڤەکردنی ئەو پێڤاژۆ دەروونناسییانەی کە دەبنە هۆکار بۆ پەیبردن و بەکارهێنانی زمان لای مرۆڤ.
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
زمانزانیی زانیاربێژ
Cognitive academic language proficiency - CALP کارامەیی زمانزانینە لە خوێندندا. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی دانوستێن» BICS
زمانفراژ
فراژووتنی زمان، کارێک ڕاهێزانی و سەرخستنی زمانی بەدەمەوە بێت.
زمانی تێهەڵکێش
synthetic language, لە پۆلێنکاریی زماندا بە زمانێک دەگوترێت کە بۆ دەربڕین لە کارکردی ڕێزمانەکی بە پلەی یەکەم وشە گەردان دەکات، پەنا ناباتە بەر تێهەڵکێشکردن و جێگۆڕکێی وشە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «زمانی شیکار».
زمانی شیکار
analytic language, لە پۆلێنکاریی زماندا بە زمانێک دەگوترێت کە بۆ دەربڕین لە کارکردی ڕێزمانەکی بە پلەی یەکەم وشە تێهەڵکێش دەکات یان جێگۆڕکی بە وشە دەکات - وشە گەردان ناکات. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «زمانی تێهەڵکێش».
زمانی گۆتی
Gothic language, زمانێکی دوابڕاوی جێرمانیی ڕۆژهەڵاتییە. گۆتییەکان گەلێکی جێرمانی بوون نەخشیان لە ڕووخاندنی فەرمانڕەوایی ڕۆمانیی ڕۆژاوادا هەبوو.
زمانەوانیی تێکست
زمانەوانیی جڤاکی
Sociolinguistics, ڕشتەی تۆژینەوەیە لە دەکارهێنانی زمان لە بەشە جیاوازەکانی جڤاکدا. تۆژینەوەی ڕاڤەکارە لە تاوی ڕووکاری جۆراوجۆری جڤاک لەسەر زمان. سەرشارێکی ئەم جۆرە زمانەوانییە دەڵێت زمان هەم ڕەنگدانەوەی جڤاکە هەم شێوەڕێژی جڤاکە.
زمانەوانیی دیژیتاڵ
computational linguistics
زمانەوانیی پێکگیر
زمانەوانیی کردەنی
applied linguistics, بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
زمنافێربوونی هەرەوەزی
Cooperative Language Learning
سەرلەبەرزی زمان
Whole Language
نا-زمانەکی
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.
نەرینی سەربە زمانەوانی
linguistic approach, نەرینی زمانەوانییانە
گواستنەوەی زمانەوانی
linguistic transfer