تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەشنەزار
language variety, جۆر و شێوازی زمان، شێوەزار، لازار، بنزار، کەسەزار... هتد.
چەمکامێزاندن
conceptualization, چەمکامێزکردن، چەمکاندن. واتای یەکەم: پێڤاژۆی داڕشتنی بیرۆکەی گشتی، واتای دووهەم: بیرۆکەی گشتی دەربارەی بابەتێک یان دیاردەیەکی تایبەت کە گشت ئادگار و خەسڵەتەکانی ئەو بابەت و دیاردەیە گرد بکاتەوە.
ڕاهێزان
بەهێزکردن (التقویة)، Strengthening
دەشێ «ڕاهێزان» بۆ زیاد کردنی هێز بێت وەک بڵێین: کارەبا سەرێکیان داهێزا، زۆری نەبرد ڕاهێزایەوە. دوو ساڵە ئابووریمان، شکرێ لە ڕاهێزاندایە. لە ئینگلیزیدا ئەم جۆرە وشانە زۆرن وەک وشەی Import, Export, Accuse, Excuse. (زاراوەسازی پێوانە ل.76). بەهێزکردن. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە داهێزان.
ڕاهێزانی جۆرناسی
ڕێبازدۆزەکی، ڕێبازدۆزانە
ژمارزانی
وەک چەمکێک بۆ دەرک و تێگەیشتن مرۆڤ لە ژمارە دانراوە.
کەسەزار (ئایدیۆلێکت)
idiolect, ئەو لازارەیە کە تایبەتە بە تاکەکەس.
گرووپی تاکزایەند
گرووپێک ئەندامانی تەنها ژن یان تەنها پیاو بن.
گواستنەوەی ڕستەسازانە
syntactic transfer
گوزارە
Predicate، دەستەواژەی گوزارەکی Predicative expression. بەشی دووهەمی ڕستەیە و گوزارە لە نیهاد دەکات. شاوشەی گوزارە بریتییە لە کار.
سێبەرزا
ئەوەی لە سێبەر پەیدا دەبێت. وێنەی سێبەرزا ئەو وێنە و نیگارانەی سێبەر پێشانیان دەدات.
نووسیاری زانستزا
Specialist literature, Nonfiction, non-fiction تێکستی «فاکت»ی جۆراوجۆر، وەک ماتەماتیک، جیۆگرافیا، مێژوو، فیزیا...هتد. فاکتنووس: کەسی نووسەرە لە بواری فاکتدا.
نووسیاری وێژەزا
Fiction, Belles-lettres تێکستی وێژەیی، دەقی ئەدەبی. وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
ژماردنی هزرزا
عەرەبی «حساب ذهني»، فارسی «محاسبە ذهنی» - ژماردن تەنها بە مێشکی مرۆڤ، بێ پەنا بردن بۆ ئامرازی یاریدەر.