تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرجەمەی زارەکی
زارناسی
dialectology, تۆژینەوەی سیستەمبەند لە زار (دیالێکت، بنزار)، هەروەها ئەو کەرەستەیەی تەرخانە بۆ ئەم جۆرەی تۆژینەوە.
زارۆکاندن
کەسێک بە منداڵ بزانیت
هاوسەمای زاراوەمەنی
گوزارە
Predicate، دەستەواژەی گوزارەکی Predicative expression. بەشی دووهەمی ڕستەیە و گوزارە لە نیهاد دەکات. شاوشەی گوزارە بریتییە لە کار.
ئاوازەزار (پارالێکت)
paralect, ئەو کەسەزار (ئایدیۆلێکت)ـەیە کە فرە نێزیکی زمانی سەردەست و پتر شکۆمەندی وەڵاتە بەڵام جوداوازییەکی کەمی هەیە کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی شێوەزار (دیالێکت) ی ڕەسەنی ئاخێوەرەکە، بەتایبەتی ئاوازی زاراوەکەی.
تەختوزار
ئەو گەمەیەی بە زار هەڵدان و داش یان لەسەر تەختی خانەدار بجووڵێنێت.
شێوەزار
Variety. چەمکی «شێوەزار» سەربە بواری زمانەوانییە و مەبەست لێی شێوەیەکی زمانە و خۆپەرێزە لە بەکارهێنانی چەمکی «زمان» یان «زاراوە» کە جار هەیە دەرهاویشتە هەستیاری دەبێت. بڕوانە «زاراوە».
شێوەزار (دیالێکت)
dialect, شێوەیەکی زمانە کە تایبەتە بە ناوچە یان بەشێکی گەل و جوداوازییەکی تاڕادەیەک کەمی لە وشەداری vocabulary, گۆکردن و شێوازدا.
چەشنەزار
language variety, جۆر و شێوازی زمان، شێوەزار، لازار، بنزار، کەسەزار... هتد.
کەسەزار (ئایدیۆلێکت)
idiolect, ئەو لازارەیە کە تایبەتە بە تاکەکەس.