تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرشکەست
ناسکی، ئامادەی شکەست و زامداربوون.
بەرشیان
possible, ئیمکانی هەیە، دەشێت هەبێت یان پەیدا بێت
درشتژمێری
ژماردن بە نێزیکە، بە مەزنەدە، مەزەندەژمێری.
سەرشار
starting point, خاڵ و هێڵی دەستپێک.
سەرشاربین
source-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی سەرشار، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی سەرشار. سەرنجگیری لایەنی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «ئارمانجبین».
سەرپەرشت
مێنتۆر، کەسێکی ڕێنوێن.