تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆدێلی کارکردەکی
Functional model
مێتادەرک
دەرک دەربارەی دەرک.
نابەردەرک
لە دەرک کردن نایەت.
ناخەودەر
لە ناخەوە ڕووەو دەر.
نووکەودەر
گۆشەی نووکەودەر، گۆشەی بچووکتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووگرد، نووکی گۆشەکە ڕووی لە دەرەوەیە.
هاودەنگی
correspondence, گۆڕینی پەند و ئاماژەی سەرشار بە پەند و ئاماژەی وەها لە فەرهەنگی ئارمانجدا باوی هەبێت.
هۆشەدەر
کەسێکە توانای «هۆشەدەری» Mentalization Capacity ی هەبێت. هۆشەدەری چەمکێکی سەربە دەروونناسییە بە واتای نۆڕین لە دیاردەیەک لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە، خۆنۆڕین لە ڕوانگەیەکی دەرەکییەوە و بەرانبەرنۆڕین لە ڕوانگەیەکی نێوەکییەوە. «هۆشەدەر» لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا هاتووە، بڕوانە لاپەڕە 55.
هۆشەدەری
پەیبردن و هۆششکان بە بابەت و دیاردەی جۆراوجۆر. «هۆشەدەر» ئەو کەسەیە پەی بە بابەت و دیاردە دەبات، هۆشی پێیان دەشکێت و دەرکیان دەکات.
بڕوانە: مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
هەستەدەر
کەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.netکەسێکی هەستی بە شتان دروست بێت، بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
هەستەدەری
هەستکردنی دروست بە بابەت و دیاردەی جۆراوجۆر. «هەستەدەر» ئەو کەسەیە هەستی دروستی بۆ بابەت و دیاردەی جۆراجۆرە هەیە.
بڕوانە: مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
هەڵبەتبەدەر
دۆخێکی تێیدا شتی ئاشکرا و ڕوونی نەبێ، نەتوانیت بڵێت هەڵبەت وەهایە یان جۆرێکی دیکەیە.
هەڵسەنگاندنی گردەکار
Summative assessment

جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن تێیدا گشت زانینی کەسێک لە کاتێکی دیاریکراودا کۆ دەکاتەوە. لە هەڵسەنگاندنی گردەکاردا فیدباک و ڕوونکردنەوە نادرێتە کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە تێستی پیشەبژێری.
وردەدۆزی
deduction, ڕێبازی وردەدۆز deductive method دەکەوێتە ئاروینکردنی گشتاندنێک، بیرۆکەیەک، بیردۆزەیەک، بۆ دۆزینەوەی وردەکاری. بۆ پێچەوانەی وردەدۆزی بڕوانە گشتەدۆزی: induction
وەبەردەر
ئەو کەسەی خەریکی «وەبەردان»ـە.
پادەستە
دەستەی لاوەکی. هەر وەک «پاڕستە» کە دەکاتەوە ڕستەی لاوەکی. بڕوانە «شادەستە».
پوودەل
ڕەگەزێکی تایبەتە لە سەگ.
چەندەکی
لە چەندایەتی دەدوێت، بە پێچەوانەی جۆرەکی.
ڕاگەیەنبەدەر
ڕوولەدەر
ڕوولەدەربوون Extraversion. مرۆڤێک سەرنج و خولیای لە دەوروبەر گیرە، خۆشبێژە. بۆ بەرانبەرەکەی بڕوانە «ڕوولەناخ» Introversive.
ژێدەر
referent, ئەو بابەت یان دیاردەیەی وشە ئاماژەی پێ دەدات.