تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.

ڕوانگەی دەرەکی
Outside perspective. بڕوانە «ڕوانگەی ناوەکی» Inside perspective.
ڕەوتی فێرکاریی دەرباز
Crossover educational trends
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
ئەدەبی بەراوردکار
comparative literature, ڕشتەیەک تێیدا شرۆڤەی بەراوردکارانە دەکرێت بۆ تێکستی ئەدەبی.
بیردۆزەی ئەدەبی
بەردەرک
Understandable باسێک مرۆڤ بتوانێت دەرکی بکات، بەرانبەر «قابل للفهم، مفهوم»ی عارەبییە.
بەرگەبەدەر
بەرگەی نەگیرێت.
تامدەیان
تامژماری دەیان، واتە ژمارەیەکی دەیانی تەواو، وەک 10, 20, 30, …. بڕوانە تامژمار و تامسەدان.
تەرجەمەناسیی کردەنی
Applied Translation Studies, تۆژینەوە لە بواری کردەکیی تەرجەمەدا.
خوردەم
قەرەباڵغی - سەرچاوە: شێرکۆ بێکەس.
دنەدەر-بەرسڤ
دیدەتەون
تەونی بینانیی لە نێو چاودا.
دەرکبەدەر
دەرک ناکرێت.
زمانەوانیی کردەنی
applied linguistics, بوارێکی زانستیی فرەڕشتەیە خەریکی پەیجۆری کێشە و چارەدۆزییە لە بواری زمانەوانییە لە داکەوتدا. زمانەوانیی کردەنی جەختی لەسەر تاوی زمانە لەسەر ژیانی مرۆڤ و گوزەرانی جڤاکی. لەبەر ئەوەشە تۆژینەوەی زمانەوانیی کردەنی لەتەک چەندین بواری دیکەی زانستیی وەک فێرکاری، دەروونناسی، تۆژینەوەی دانوستان، تۆژینەوەی فرەفەرهەنگی... هتد هەڤبەندە. زمانەوانیی کردەکی، بەدەم پەیجۆریی لە زمانی مرۆڤگەل، دەکەوێتە چەرخاندنی ئەو دەرکەی دەرئەنجامی تۆژینەوە پەیدای دەکات، بەسەر کێشە و بواری ڕاستینە جۆراوجۆردا. بڕوانە: https://www.languagehumanities.org/what-is-applied-linguistics.htm
شادەستە
دەستەی سەرەکی هەر وەک «شاڕستە» کە دەکاتەوە ڕستەی سەرەکی. بڕوانە «پادەستە».
شاندەر
ئامێر یان کەسێکی سیگناڵ و پەیام بشێنێت، بنێرێت، پەخش بکات.
شیانبەدەر
Impossible, لەکردن نەهاتوو. ئیمکانی نییە... پێچەوانەی بەرشیان.
شیانبەدەربوونی تەرجەمەکردن
impossibility of translation, دیدێکی ڕێچکەی ساختارەتییە کە پێی وایە لەبەر ئەوەی هەر زمانێک خاوەن ساختاری تایبەتی خۆیەتی، تەرجەمەکردن دەبێتە کارێکی شیانبەدەر.
لادەر
Nonconformist, Non-conformist، کەسێک ئاگایانە لە نۆرم و ڕێساگەی جێکەوتووی جڤاکی لا بدات. کەسی لادین، نەسەلمێن. لە سەدەی هەڤدەدا بۆ نەیارانی کلێسەی ئینگلیز بەکار دەهێنرا.
مۆدێلی کارکردەکی
Functional model
مێتادەرک
دەرک دەربارەی دەرک.
نابەردەرک
لە دەرک کردن نایەت.