تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابەشینی دەستەدۆز
Quotative (Measurement) Division ژمارەی «سەربەش» دەکرێتە دەستەی جیاواز و هەر دەستەیەک بە ژمارەی «ژێربەش» ئەندامی بەر دەکەوێت، ژمارەی ئەندام دیارە (ژێربەش) بەڵام ژمارەی دەستە نازانین، دەستەدۆزی دەکەین. بۆ نموونە: پازدە چەند دەستەی سێ ئەندامی تێدا دەبێت، پۆلەکەمان پازدە فێرخواز هەیە، چەند مێزی «سێ ئەندامی»مان پێویستە؟ وەڵام پێنج مێز.
دەستەبووکەڵە
بووکەڵەیەکە بۆ وازی کردن وەک دەستەوانە دەکرێتە دەست.
دەستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی دەستەبەند، دابەشینی ژمارە بەسەر دەستە (گرووپ)ی جیاوازدا، بۆ نموونە یەکان، دەیان، سەدان... سیستەمێکی سوودبەخشە بۆ ژمێرکاریی ژمارەی گەورە بە نووسین و ئالگۆریتمی ستاندارد.
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
دەستەواژەی پەیوەندی
شادەستە
دەستەی سەرەکی هەر وەک «شاڕستە» کە دەکاتەوە ڕستەی سەرەکی. بڕوانە «پادەستە».
پادەستە
دەستەی لاوەکی. هەر وەک «پاڕستە» کە دەکاتەوە ڕستەی لاوەکی. بڕوانە «شادەستە».