تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەروونساڕێژ
سایکۆتەراپیست
دەروونساڕێژی
psychotherapy, سایکۆتێراپی، دەروونتێراپی
دەروونشیکار
سایکۆئەنەلیست
دەروونناسیی تەرجەمە
translation psychology
دەروونناسیی جڤاکی
Social psychology ڕشتەیەکە لە دەروونناسی و جڤاکناسی ڕێشەدۆزی دەکات دەربارەی ڕەفتار و شێوازی بەرتەک لە نێو گرووپ، ئاپۆرەی گەل و سازماندا، مرۆڤ وەک تاکەکەس چۆن بەرتاوی دیاردەی گرووپە و پێچەوانەکەشی، واتە مرۆڤ وەک تاکەکەس چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ڕەوتی نێو گرووپ و سازمان. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
دەروونناسیی فراژووتن
Developmental psychology زانست و تۆژینەوەیە دەربارەی گۆڕانکاریی لە ڕەفتار، شێوازی بەرتەک، تایبەتمەندیی دەروونی و ...هتد لە ماوەی ژیانی تاکەکەسدا یان لە ماوەی فراژووتنی جۆردا. ئەم جۆرەی دووەمی «دەروونناسیی فراژووتن» پێی دەگوترێت «دەروونناسیی بەراوردکار» Comparative psychology. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
دەروونناسیی هزری
cognitive psychology
دەروونناسیی-زمانەوانی
psycholinguistics, ڕشتەی پەیجۆری و ڕاڤەکردنی ئەو پێڤاژۆ دەروونناسییانەی کە دەبنە هۆکار بۆ پەیبردن و بەکارهێنانی زمان لای مرۆڤ.