تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیداکتیک
Didactic method لە وشەی didáskein ی یۆنانییەوە هاتووە و مەبەست لێی زانستی گشت ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر فێرکاری و فێربوون هەیە. دیداکتیک جەخت دەخاتە سەر خوێندن و هونەری ڕێکخستنی خوێندن و دوو شاڕشتەی هەیە: دیداکتیکی گشتی و دیداکتیکی بابەت، بۆ نموونە دیداکتیکی ماتەماتیک.
دیدەتەون
تەونی بینانیی لە نێو چاودا.
هەورەدیدار
بە دیدارێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم دیدارانە کەسەکین و لە نێوان دوو یان چەند کەسێکدا ساز دەکرێن. هەورەدیدار جودایە لە هەورەکۆڕ.
بەردید
Visible، دەبینرێت، دەکرێت بیبینیت، خویا دەبێت. بڕوانە «پەنهان».