تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرجەمەنی
Consumption. بۆ بەکارهێنانەی «مەنی» لەم چەمکەدا بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا www.mamosta.net.
وێنەی خەیاڵکرد
ئەو وێنەنی مرۆڤ لە خەیاڵی خۆیدا هەیەتی بۆ دەروبەر.
ڕاگوشینی خەرجی
کەم کردنەوەی خەرجیی شوێنی کار لە ڕێی بۆ نموونە ڕاگرتنی پرۆژە، دەرکنار کردنی کرێکار و کارمەندان و... هتد.
ئامرازی دیارخەر
determiner, وەک: «کە» ی درەختەکە، «کان»ی درەختەکان، «ئەو»ی ئەو درەختە...
مۆدێلی Initiate-Response-Evaluate - IRE «دەستپێشخەری - بەرسڤ - نرخاندن»
- ستراتیژێکە تێیدا مامۆستا بە پرسیارێک دەستپێشخەری دەکات، فێرخواز بەرسڤ دەداتەوە و پاشان مامۆستا بەرسڤی فێرخواز هەڵدەسەنگێنێت.
مۆڵەخەو
پڕخەو، یەکێک کە زۆر ئارەزووی خەو بکات. کڕخەو.
ناخەودەر
لە ناخەوە ڕووەو دەر.