تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خواست
داوای چی دەکەم؟ بەرجەستە و گەش!
خوردەم
قەرەباڵغی - سەرچاوە: شێرکۆ بێکەس.
خووگیریی تەرجومان
translator’s habitus
خویا
دیار، بینراو. خویاندن: دەرکەوتن، دیار کردن، خستنە بەرچاو، دەرخستن. ناخویاندن: وێڵ کردن، خامۆشاندن، داپۆشینی کەس یان بابەتێک بە جۆرێک کە نەبینرێت و لە چاوان بزر بێت.
خویاندن
بڕوانە چەمکی «خویا».
خوێندنی دەوامەدار
خوێندن بەدەم ژیان و کارەوە
خۆخواست
بەرانبەر بەغیلی، بەخیلی، حەسوودی.
داخون
input, ئەو کەرەستە و داتایەی دەدرێتە پێڤاژۆیەک بۆ ئافراندنی دەرخون. ئەو داتایەی دەدرێتە کۆمپیوتەر داخونە، ئەو تێکستەی تەرجومان تەرجەمەی دەکات داخونە، بۆ پێچەوانەی داخون بڕوانە دەرخون.
دڵەخورپەی ترسانە
جۆرە دڵەخورپەیەک کە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتێبێت.
دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.
دەرخون
output, ئەو بەرهەمەی پێڤاژۆیەک لە چەرخاندنی کەرەستەی داخون دەیئافرێنێت. ئەو ئاگادارییەی کۆمپیوتەر دەرئەنجامی داتاکاری دەیهێنتە بەرهەم دەرخونە، ئەو تەرجەمەیەی تەرجومان دەیئافرێنێت دەرخونە. بۆ پێچەوانەی دەرخون بڕوانە داخون.
نزاخوان
سروودێکی دیاریکراوی دینی- لێرەدا دینی مەسیحایەتی مەبەستە.
پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.

پێکخواردن
correspondence, لەم بەستێنەدا دەکاتەوە: پێکگونجان، بەرانبەری، یەکانگیری