تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکستکاری
خەریکبوون بە تێکستەوە.
فەرمانگەی زەوتکار
فەرمانگەیەکی دەوڵەتییە کاری ئەوەیە سامانی خەڵک زەوت بکات بەرانبەر داوایەکی لەسەریانە.
پاتەوپاتکاری
explicitation, چەمکێکی تەرجەمەناسییە دەڵێت: ئەوەی لە تێکستی سەرشاردا نێوتۆژ implicit ە، زۆر ڕوون نییە، لە تێکستی ئارمانجدا پتر ڕوون بکرێتەوە، پاتەوپات explicit باس بکرێت. پاتەوپاتکاری پێچەوانەی «نێوتۆژکاری»ـە.