تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەودا بازدان لە وەستانەوە
وەستان لە سەرشارەوە و بازدان. درێژترین مەودای بازدانەکە براوەیە.
پرۆتێستانەتی
Protestantism, ڕێچکەیەکی دینی مەسیحایەتییە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ بزاڤە چاکسازەکانی سەدەی شازدەیەم، کە بەرەنگاری کڵێسەی کاتۆلیک Catholic Church بۆوە و نەشچووە پەنا کڵێسەی ئۆرتۆدۆکس Orthodox Church.
تێکبەستانە
لە ماتەماتیکدا ڕشتەیەکە پەیدۆزیی دەکات لە تێکبەستەکانی ئەندامانی نێو دەستە. زاراوەی «تێکبەستانە» بە پێوانەی شیمانە و گریمانە، «انەی» ی چۆتە سەر «تێکبەستن.».
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.