تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
کۆتابەدەر
لە کۆتابوون نەیەت.
کۆدبەند
encode, داڕشتنی پەیام و تێکست بە کۆد
کۆچبەر
بۆ کەسانێکە کۆچ دەکەن پشتەو زێدی خۆیان، بەرانبەر «کۆچهێن» بۆ کەسانێکە کۆچ دەکەن ڕووەو نیشتیمانی نوێ.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis
گەبەڵ
درەختی خاوەن چەند قەدی یەک بنج، بۆ نموونە هەنجیر. بڕوانە: https://bradost.net/ferheng,
نەرینی سەربە زمانەوانی
linguistic approach, نەرینی زمانەوانییانە