تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافراندن
خوڵقاندن، دروست کردن. ئافراندە، خالق، دروستکەر، ئافەریدە، مەخلوق، دروستکراو.
ئایاندن
affirmation, ئایەتی. سەلماندن، ڕازیبوون، گوتنی «ئا»...
بابەتاندن
بیرچەسپاندن
memorization, چەسپاندن لە بیردا، نەخشاندن لە بیردا
بەرهەستاندن
concretizing,
بەستێنهەڵوەشاندن
decontextualization, دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
تایبەتاندن
particularization, بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی تایبەتی وردبین
تێکستاندن
textualization, داڕشتنی تێکست، نووسینی تێکست، داڕشتنی بیر و گوتار لە چێوەی تێکستدا.
جڤاکاندن
Socialization، ئەو پرۆسەیەی مرۆڤ پێیدا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە بوونەوەرێکی بایۆلۆژییەوە (لە ژینەوەرێکەوە) ببێتە بوونەوەرێکی جڤاکی.
جۆرفرەواندن
Diversification، پرۆسەی فرەواندنی جۆر و بواری کار و بەرهەم. بۆ نموونە کۆمپانیایەکی گەڕۆکسازی خەریکی جۆرفرەواندنی بەرهەمی خۆیەتی و لە پەنا گەڕۆکدا دەکەوێتە سازکردنی جۆرە ماشینی دیکەش، بۆ نموونە فڕۆک، تانک و جەلوو.
خویاندن
بڕوانە چەمکی «خویا».
خۆچەسپاندن
داکۆکی کردن لە خۆ و بیروڕا و هەڵوێستی خۆ
خۆڕەوتاندن
ئاوتۆماتیکاندن، ئەوتۆماتیکاندن.
دەرهەستاندن
abstraction, . بۆ پێچەوانەی دەرهەست بڕوانە بەرهەست: concrete
زارۆکاندن
کەسێک بە منداڵ بزانیت
زاناندن
Cognition، ئەو زانینەی بە تێفکرین، وردبوونەوە، لێکۆڵینەوە، شرۆڤەکاری و... هتد پەیدا دەکرێت نەک زانینی ئاسایی. «زانانە» ش بەرانبەر Cognitive دێت. بۆ «زاناندن» بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی www.mamosta.net.
سازاندن
adaptation, سازکردنی بابەتێک لەتەک بابەتێکی یان لایەنێکی دیکە.
ساکاراندن
هاسان کردن گۆڕینی بابەتێکی بە بارێکی ساکارتردا.
سێڕسکێنی جاراندن
نۆ ژمارە لە نۆ خانەی چوارگۆشەیەکدا ڕیز دەکرێن، سێ دێر و سێ ستوون..
شاندەر
ئامێر یان کەسێکی سیگناڵ و پەیام بشێنێت، بنێرێت، پەخش بکات.