تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخافتنی نیگەرانی
دیدارە بۆ باس کردن لە نیگەرانیی دایکوباب گەر هەست بکەن منداڵەکانیان خەریکی یاسابەزێنی و ڕەفتاری نەخوازراون.
ئارمانجبین
target-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی ئارمانج، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی ئارمانج. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «سەرشاربین».
ئاستی زمانەکی
langue level
ئاسمانەڕێ
ئافراندن
خوڵقاندن، دروست کردن. ئافراندە، خالق، دروستکەر، ئافەریدە، مەخلوق، دروستکراو.
ئامانجفەرمان
بە ئاڕاستەی ئامانجێکی دیاریکراو کار دەکات.
ئانافۆرا
anaphora, دەستەواژەیەک - بۆ نموونە جێناوێک - واتاکەی پەیوەستی دەربڕینێکی پێش یان پاش خۆی بێت. بۆ نموونە، «شلێر گەیشت، بەڵام کەس ئەوی نەدی»، جێناوی «ئەو» ئانافۆرایە بۆ شلێر. بەرانبەر «ئانافۆرا»، چەمکی کاتافۆرا cataphora هەیە کە دەکاتەوە دەستەواژەیەک واتاکەی پەیوەستی دەربڕینێکی تەنها پاش خۆی بێت.
ئانتۆلۆژی
ئایاندن
affirmation, ئایەتی. سەلماندن، ڕازیبوون، گوتنی «ئا»...
ئەنجامفەرمانی
واتە ئەنجام ئاڕاستەڕێژ و فەرماندەرە.
بابەتاندن
بارگۆزینی زمانەوانی
linguistic transformation, گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
باننۆڕی
نۆڕین لە بابەتێک لە ڕوانگەیەکی بەرزەوە، لە بانەوە.
بانوێنە
بانڕوانگە
لە ڕوانگەیەکی بەرزەوە سەیری بابەت بکەیت، وەک ئەوەی بە چاوی هەڵۆ یان لە دیدی هەلیکۆپتەرەوە بڕوانیتە بابەت.
بورجی هانۆی
کێشە و گەمەیەکی ماتەماتیکانەیە، بریتییە لە سێ تەوەر و ژمارەیەک خەپلەی ئەندازە جیاواز کە بەپێی ئەندازە لەسەر تەوەری یەکەم هەڵچنراون. هونەر ئەوەیە بە کەمترین جووڵە، بە هەمان ڕیزبەندیی خەپلەکان بگوێزرێنەوە تەوەری سێیەم.
بژیوانیی بارگۆز
ناکۆکی بە سەختانگێکی دانوستان دەزانێت و تێدەکۆشێت بۆ گواستنەوەی باری لایەنەکانی ناکۆک بەرەو ڕاهێزانی کەسەکی، هاوسۆزی، هاریکاریی سازەندە، خۆنۆڕینی نوێ و دۆخنۆڕینی نوێ... هتد.
بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
بیردۆزەی کارلێکانە
interactional theory
بیرچەسپاندن
memorization, چەسپاندن لە بیردا، نەخشاندن لە بیردا