تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئالوودە
گیرۆدەی مەی و ماددەی هۆشبەر.
ئاوازەزار (پارالێکت)
paralect, ئەو کەسەزار (ئایدیۆلێکت)ـەیە کە فرە نێزیکی زمانی سەردەست و پتر شکۆمەندی وەڵاتە بەڵام جوداوازییەکی کەمی هەیە کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی شێوەزار (دیالێکت) ی ڕەسەنی ئاخێوەرەکە، بەتایبەتی ئاوازی زاراوەکەی.
شۆڤالیزم
سوارچاکەتی. شۆڤالی، لە زمانی ئینگلیزی و ئەورووپایی کۆندا، بەواتای «سوارچاک» دێت. لەم سەردەمەیشدا بۆ کەسێک بەکاردێت کە توانای ڕاپەڕاندنی باڵا بێت. واتە دەبێت سیفەتگەلێکی تێدا بێت کە دەروەستی داکەوت بێت. مێرخاس.

سەرچاوەی وشەکە،

https://en.wiktionary.org/wiki/chevalier?fbclid=IwAR05AXyj5ieCLW_RKbRlcTRNg18psQs6RoXaUw7ooyAdM7a_4JKdP8TdDx0#French
شێوەزار (دیالێکت)
dialect, شێوەیەکی زمانە کە تایبەتە بە ناوچە یان بەشێکی گەل و جوداوازییەکی تاڕادەیەک کەمی لە وشەداری vocabulary, گۆکردن و شێوازدا.
ژمارەهێڵی ڤالا
واتە ژمارەهێڵێک سنووری مەوداکانی نیشانە نەکراوە، یان تەنها یەک نیشانەی وەهای لەسەرە - نەک ئەوەی هێڵەکە ژمارەی لەسەر نییە. ڤالا واتە بەتاڵ، بۆش.
ئاڵووی ئادرینال
ئاڵگ یان ڕژێنەی ئادرینال
فرەکتال
جۆرە نەخشاندنێکە هەمان وێنە بە ئەندازەی جۆراوجۆر فرەپات دەبنەوە.
پەرگال
Compass ئامێرێکی دوو لینگە بۆ بازنەکێشان بەکار دەهێنرێت. لینگێکی جێگیرە لە نێوەندی بازنە و ئەوەی دیکە دەسووڕێت بۆ کێشانی چێوەی بازنەکە.