تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەق
دەنگی لێک‌درانی دوو شتی سەخت
ڕەقه
خرمە و گرمە؛ ڕەپه: 1. دەنگی چەرم و کەوڵی وشک 2. دەنگی کوتانی درگای دار ‹شەو کاتی نیوەشەو، ڕەقەیان لە درگا هەستاند›‌
ڕەقەڕەق
1. خرمە و گرمەی بەردەوام 2. دەنگی قاقەز و مەشکەی وشک و ڕەقە
ڕەق‌ڕەق
خرمە و گرمه؛ دەنگی زۆری پێکدادرانی دوو یان چەند شتی ڕەق
ڕەق‌ڕەقان
جیڕە و سیڕەی ددانان
ڕەو
حەپەی سەگ
ڕەوڕەو
حەپەحەپی گەماڵان
ڕەپ
1. دەنگی پێ لە هات‌وچووندا 2. دەنگی ڕفێ‌ کاتێ ئەدرێ بە تەنووردا
ڕەپە
تەپە: 1. دەنگی کەوتنی شتی قورس 2. دەنگی بە زەویدا کوتانی قاچ بە توندی 3. دەنگی کوتانی شتی نەرم
ڕەپەڕەپ
ڕەپەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک
ڕەپ‌وهۆڕ
تەپەتەپی توند و زۆر؛ زرم‌وهووڕ
ڕەپ‌ڕەپ
1. دەنگی زۆر و بەردەوامی پێ لە کاتی هات‌وچووندا 2. دەنگی زۆری ڕفێی نان‌کردن ‹تەپ‌تەپ و ڕەپ‌ڕەپ، نانەکەت ئەکەی/ بە دەست و بە دەم نوێژەکەت ئەکەی/ بە چاو تەماشای دۆستەکەت ئەکەی «فولکلۆر»›
ڕەپ‌ڕەپان
1. دەنگی پێی کەسانێک کە هەڵدەپەڕن 2. دەنگی سمکۆڵی وڵاخان
ڕەین
حەپینی سەگ
ئۆڕەئۆڕ
ئۆڕەکردنی زۆری مانگا و گاجووت
باڕەباڕ
باڕەی زۆر و پەیتاپەیتای مەڕ و بزن ‹گاگەل بە هۆڕەهۆڕ، سەگەل بە لوورەلوور، ڕانەمەڕ بە باڕەباڕ، ڕەوەئەسپ بە حیلکەحیلک و مراوییەکان بە قیڕەقیڕ «ئوروێڵ، تەوەکولی، 1395:19»›
بووڕەبووڕ
بووڕەی هەیتاهەیت
بڕەبڕ
گڕەگڕ؛ قیڕەقیڕ
بۆڕەبۆڕ
بۆڕەی پەیتاپەیتای ڕەشەوڵاخ ‹هات خرینگەی زەنگ و قۆڕ/ لووشمەلووشم و هۆڕەهۆڕ/ هۆقەهۆق و بۆڕەبۆڕ/ حیلەی جانوو و ئەسپی تۆڕ «هێمن»›
تووڕەتووڕ
تڕەتڕ
1. تڕەی زۆر و بەردەوام 2. دەنگی بەرزی ئازاردەر ‹لەبەر تڕەتڕی ماتۆڕەکەی هیچمان لێ حاڵی نەبوو›
تەقەوڕەقە
1. تەقەی زۆر و لە سەر یەک 2. دەنگی پچڕپچڕی گوللە لە مەیدانی شەڕدا ‹لە مێژە تاریکی داهاتووە و کەچی هەر تەقە و ڕەقەی تفەنگان دێ›
جووڕەجووڕ
جووڕەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک؛ دەنگی فیڕاندنی زۆر
جوڕەجوڕ
چۆڕەچۆڕ؛ جوڕەی ئاوی کەم بە بەردەوامی
جڕەجڕ
1. جڕەی زۆر و بەردەوام 2. دەنگی پیسایی‌کردنی منداڵ و ...
جیڕەجیڕ
جیڕەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک ‹هەردووکیشیان درەنگانێ/ لە سەر چەرپایەکی تەختەی جیڕەجیڕکەر/ بە جووت خەویان لێ‌ئەکەوێ «شێرکۆ بێکەس»›
خوڕەخوڕ
خوڕەی زۆر و پەیتاپەیتا ‹ئاوی «زەردەکیفار»ێ/ بە خوڕەخوڕ دێتە خوارێ/ لەبۆ مەشکەی نازدارێ «فولکلۆر»›
خڕڕەخڕڕ
خڕڕەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک
خڕەخڕ
خڕەی زۆری لێک‌درانی گوێز و مازوو ‹خڕەخڕی هەڵڕژانی گوێزەکان›
زووڕەزووڕ
1. زووڕەی یەک‌له دوای‌یەک 2. قووڕەقووڕی سەگ
زڕڕەزڕ
زڕەی زۆر و بەردەوام‌