تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پە
پەح؛ پەحا؛ دەنگێک لە کاتی واق‌وڕماندا
هەڵیت‌و‌پەڵیت
پت‌پەت
پرتەپرت؛ بۆڵەبۆڵ؛ ئەو دەنگانەی کە لە کەسی تووڕەوە ئەبیسترێن
پەح
پە؛ دەنگی کاتی سەیرمان ‹پەح لە تۆ!›
پەحا
پەح؛ هاه‍؛ وتەی سەیرمان ‹هۆ...گورگەکان، گورگەکانی نوێژی شێوان/ چەند ناپیاون،/ پەحا چەند بێ چاو و ڕاون! «حەسیب قەرەداخی»›
پەحح
پەحا؛ وتەی سەیرمان ‹پەحح چەند زیرەکە›
پەححا
وشەی سەیرمان و باوەڕنەکردن ‹پەححا لەو درۆ شاخدارە!›
پەح‌پەح
بەه‍‌بەه‍؛ دەنگێکە بۆ کاتی سەیرمان بەکار دەبرێ ‹بە چاوی چڵکن و تیری قەزاوە بێ لەگەڵ فکرت/ ڕەقیب چۆنی دەکەی تەرتیب ئەمەندە فیتنەیە، پەح‌پەح «حەمدی»›
پەخ
دەنگێک بۆ پەسەندکردن (زیاتر بۆ منداڵ بە کار دێ) ‹پەخ! کە جوانە›
پەرسیله
قۆڕە؛ دەنگی گەده و ناو سک
پەرەقێن
دەنگی ناخۆش و گڕ‌
پەش
1. وشە و دەنگێک بۆ لێخوڕینی گا لە کاتی جووتدا 2. دەنگێک بۆ دەرکردنی گاجووت
پەهـ
دەنگی سەیرمان و قەڵسی ‹پەهـ لە تۆ! پەهـ لەو کارە قۆڕە!›
پەهـ‌پەهـ
بەهـ‌بەهـ: 1. دەنگ و وتەیەک بۆ دەربڕینی خۆشی 2. دەنگی سەیرمان
پەپ
دەنگێک بۆ ترساندن (بەتایبەت منداڵ)
پەپوو
پەککوو؛ دەنگێک بە مانای مەخابن و داخ
پەژن
تەقە؛ ڕەقە؛ دەنگی چەک و ئەسڵەحە
پەک
تەک؛ دەنگی سەیرمان و دەربڕینی خەم و پەژاره