تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڕ
1. دەنگی زەنگ 2. دەنگی کەر 3. دەنگێک بۆ هاندانی کەر بۆ ئەوەی سەر زەڕاندن‌ بکەوێت 4. دەنگێک بۆ دیق‌پێ‌دان 5. دەنگی لەیەک‌خشانی زنجیر ‹نە بارخانە دیم، نە نەوای جەرەس/ نە نەزم بازاڕ، دارووغە و عەسەس/ مەعرەکەی چوار سوو نقالان نوی/ زڕی تەرازوو بەقالان نوی «مەلا مەنوچێهر کوولیوەند»›
زڕازڕ
دەنگی کەر؛ زەڕەی درێژی کەر
زڕایش
زەڕەزەڕی کەر
زڕت
1. دەنگی تڕدەرهێنان بە دەم 2. دەنگی وەک دەنگی دادڕانی پارچه
زڕتە
زڕت؛ دەنگی قەبە و ئازاردەر کە بۆ تووڕەکردنی خەڵک دەردێ
زڕتەزڕت
زڕتەی زۆر و بەردەوام
زڕزڕ
دەنگی گریانی زبر و بەقەو
زڕزڕە
خڕخاشه: 1. دەنگێک کە لە خشڵەوە دێ 2. دەنگی لێکدانی زنجیر ‹زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم/ سەیری ئەم زنجیرە کەن وەک زێوەری شاهانەیه «قانع»›
زڕقوو
1. باڕەباڕ ڕییەن 2. دەنگی باڕەباڕی مەڕ و بزن بە کۆمەڵ
زڕقە
دەنگی خۆشی؛ ئەو دەنگانەی کە لە کاتی دەربڕینی خۆشیدا دەبیسترێن
زڕقەزڕق
زڕقەی زۆر و بەردەوام
زڕنە
1. دەنگی لێدانی زەنگ 2. دەنگی زەنگوڵەی ملی پاتاڵ
زڕنەزڕن‌
زڕنەی زۆر و بەردەوام
زڕوهووڕ
دەنگی زۆری لێک‌درانی زێڕ و زیو؛ زڕەی زۆر
زڕچایش
نەڕەنەڕ؛ دەنگ و هاواری بەرز
زڕڕە
زڕه؛ دەنگی زێڕ و زیو
زڕڕەزڕ
زڕەی زۆر و بەردەوام‌
زڕە
زڕڕە: 1. دەنگی ڕاوەشاندنی زنجیر 2. دەنگی پێکدادرانی زێڕ و زیو ‹قەت لە بیرت دەرنەچێ کوردە زڕەی زنجیری پێت/ تۆ تەماشا کە لە دەست بێگانەگان چی هاتە ڕێت «قانع»›
زڕەزڕ
دەنگی زڕەی زۆر؛ دەنگی بەردەوامی پێکدادرانی زێڕ و زیو
زڕەق
زرووق؛ تریقەی منداڵ
زڕەقیان
پێکەنینی منداڵی ساوا بە دەنگی بەرز