تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیخ
1. دەنگی فەرمان بۆ چۆک‌دادانی وشتر ‹لە جێی خانزادی شەقڵاوە/ وشتری گەڕ ئیخ دراوە/ دەک فەلەک تەختت وەرگەڕێ/ ئاگر لە بەختت هەڵگەڕێ «هەژار»› 2. وشە و دەنگێک بۆ دەرکردنی بزن ‹ئیخ، گوو بە شاخانت›
ئیخه
جج؛ چتت؛ حێلە؛ ییخە؛ وشەی دەنگ‌دانی بزن و کوور ‹ئیخە، گوو بە کلکت›
ئیسسە
دەنگێک کە بۆ ئاژۆتن و دەرکردنی بزن بەکار دەبرێ
ئیسک
هەنیسک؛ دەنگی پچڕپچڕی پاش گریانی زۆر
ئیسکۆتک
دەنگی پاش گریان؛ هەنیسکی گریان
ئیش
یەع؛ وشەی پارێز لە پیسی (بۆ منداڵ بەکار دەبرێ)
ئیف
ئویف؛ دەنگی دەربڕینی هەست ‹ئیف کە باشە!›
ئیفت
بەهـ‌بەهـ؛ دەنگی پێدا هەڵگوتن و پەسەندکردن