تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵڕفێن
دڵبەر، دڵفڕین.-ی:دڵبەری
دێن
(زرا.)Lژەن) ووشک، ئیشک
دەربێن
(ئەردە.): دەم بێن بۆ جەواڵ و خیگە
دەرتەقێن
ئاسنێکە بەدەرگاوە دەخرێ بۆ لە دەرکە دانێ٬ دەرکوت٬ دەرگاکوت
دەرد دامرکێن
دەرپەڕێن
ڕاپەڕێن ٬چوونەدەر
دەرگابێن
بەنێکە دەرگای هەمبانە و چتی تری پێ دەبەسترێ
دەست شکێن
لەخشتەبەر،ساختەچی.
دەست چێن
دەست نێژ،چتێکە بەدەست چێنرابێ لەزەویدا.
دەستاڤێن هەڤ(باک.)
کێشەوشەڕکردن پێکەوە،پێهەڵپڕژان، بەرەنگاری یەکتری بوون.
دەستاڤێن(باک.)
دەستاوێژتن،گرتن،پەلاماربردن.
دەستبێن(موک.)
گوریس یاپەت یاشریتێکەبەشەوشووان لە شەوێنیداسەرێکی لەباسکی خۆی وسەرەکەی تری لەئاژاڵێکی قەڵەو دەخات ودەنووێ بۆئەوەی کەگورگ بۆیان بێت ئاژەڵەکان دەڕەونەوە و شووانەکە وەئاگادێت.
دەستەشکێن
دەستخەڕۆ،تەفرەدراو.
دەسداشۆرێن
دەسەشکێن
دەم بێن
(موک.):ئاڵقەدارێکی خڕە لەزاری ووڵاخانی گێرەی دەکەن، بزموک، دەمبەست، زاربێن، زارەوانەی هەمبانە و خیگە و ئیتر
دەمتەقێن
دەمەڵبێن
پارچە خام یا پەرۆیەکی تری درێژکۆڵەیە زاری مردووی پێ دەبەسترێ لەکاتی کفن کردنیدا