تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێناسین
ناسینی چتێک بە یەکێک
پێناو
پێشبار، قوربانی، گاوو گەردوون. ڕێ، مایە، پۆ، هۆ. له_ی تۆدا تووشی زیان بووم: واتە لە ڕێی تۆدا. خۆ له_نان: خۆ کردنە قوربانی. سەر له_نان: سەردانان، سەر لە ڕێگایەکیدا کرنە قوربانی. دەڵاڵ، نێوبژیکار. (خۆ) دەڵاڵێکە لە نێوانی کوڕو کچاندا هاتوچۆ بکات
پێناودار
بەرپرسیار._ی: بەرپرسیاری
پێناوی
نێوبژێتی، دەڵاڵی._کردن: نێوبژی نێوانی شەڕو شۆڕو کچ و کوڕاندا کردن
پێنج
پەنج(5)
پێنج برینی(باک)
مەڕی پێنج ساڵانەیە، (باک) پێنج بەری
پێنج بەری(باک)
بزنێکی پێنج ساڵانەیە
پێنج تیر
تفەنگ یا دەمانچەیێکە، کە پێنج تیران بخووات
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
پێنج دەری
پەنجەرەیێکە پێنج دەرگای هەبێ
پێنج چاوگەی دڵ(ئەردە)
پێنج هەستەکانن: وەکوو دیتن، یسبتن، بۆنکردن، تامکردن، دەستلێدان (لێک کەوتن)
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار
پێنج گا
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە
پێنج گۆشەیی
ئەو شێوە ئەندازەییەیە، کە پێنج لاو پێنج گۆشەی هەیە
پێنج گەنج
پێنج گەنجینە
پێنج چاوگەی دڵ، پێنج گەنج
پێنج یەک
لە پێنج بەشان بەشێک