تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندیەقە(دەر)
بەوون نیشتەیەرە(هەورا)
بە خووێن دانیشتن، زەحیری
بەیەخەداکێشان
مەبەس لەوەیە منداڵێکی بێگانە بکەیە منداڵی خۆت
بەیەخەداکێشیاگ
کەسێکە منداڵێکی بیانی کردبێتە هی خۆی
بەیەک گەیشتن
گەیشتنی دوو کەس یا دوو چت، بەیەکتری، گەیشتنە یەکتری
بەیەکاچوون
چوونی چەند چتێک بەناو یەکتریدا. تەنران. تێکەڵ کردن. ڕووخاندن، داغانکردن
بەیەکەودان
پێکەوەنان، لێکدانی دوو چت
تازیەخانە
شیوەنگا، شین و شەپۆڕگا، شینگا
تافەتافیەتی
هەڕەتیەتی
تانجییەوان
کەسێکە، کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات
تاویەتی
تایبەتی، تابیەتی
تایەبەتی
تایەفی
ترێی تاییفی، جوورە ترێیەکی سووری درێژکۆلەیە
تایەن
(هەورادەر) دایەن، دایە، تەیان، دایان. ئافرەتێکە بەکرێ شیر بە منداڵی یەکێکی تر بدات و بەخێوی بکات. بۆ کەسێک بەکار دێنرێ، کە لەسەر کارێک سەرزەنش و سەرکۆنە بکرێت و ئەویش بەرهەڵستی بکات: ئەمن دەڵێم بخووێنە کەچی کابرای تایەن ئێخەم دەگرێت. ناوبراو، باسکراو، ناسراو. هەرامە، ڕانێک، هین
تایەنی
بەخێوکردنی منداڵێکی شیرەخۆری کەسێکی لە لایەن ئافرەتێکی مەمکداردا بەکرێ
تایەنێر(ڕۆژ)
گیشەکەر، تایەدانەر
تایەکاری(ڕۆژ)
تیف تیەدراو
ڕیش و سەری تاشراوە، کە بۆ جاری دووەم تیغی پێدا خشێنرابێتەوە
تەڕایەتی
تەڕێتی، تەڕی، ڕەوشە، تەڕاتی، نم، (باک) تربووس