تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکشەق:
یەکشەمب (باک.):
یەک شەمە.
یەکشەمە:
یەک شەمۆ، کیراکی.
یەکلا:
وەراست گیراو. پیاوەتی ڕاست و دروست. ــ کردنەوە: (فە.) یێلاکردنەوە.
یەکلابوون:
دڵنیابوون.
یەکما (خۆ.):
بەلا قۆقزە بەرینەکەی جگی دەڵێن.
یەکمان (باک.):
یەکچاڤ:
یەکچاو، یەکلەچاو.
یەکچەلی:
یەکڕەنگ:
یەکینی (کۆ.):
(باک.) یەکێتی. (موک.) زەقاڵێن. جوورە گەمەیەکە.
یەکیەکە:
یەکێتی:
یەکیەتی، یەکەتی، فەرکبوون. هاودڵی، هەڤدڵی، بێ هەڤبەری، هەڤداتی، یەک کەوتن، یەک گرتن، هەڤاڵبەندی، پرس دان هەڤ. (باک.) ئێکێتی، پێڕەوی.
یەکێک:
یەک کەس، تاکەکەس.
یەکەدار:
پیاوێکە تەنها وڵاخێکی هەبی و چەند وڵاخێکی دی لە یەکێکی دیکە وەرگری و بەتێکەڵاوی کاسبیان پێوەبکا، بەڕێ چوونی خۆی و وڵاخەکەی لەسەر خاوەند وڵاخەکانە وقازانجی وڵاخەکەی خۆشی بۆ خۆیەتی.
یەکەر (باک.):
یەکەندەر دوو:
یەکەڵگوون:
قۆڕێکە تەنها گونێکی هەبی.