تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوگمەی یەخە
یەخە(کە.)
ئێخە٬ بەرۆ.
یەخەدادڕای (هەو.)
جوورە گەنمێکە لەسێ جوورەکانی قەندەهاری.
بەیەخەداکێشان
مەبەس لەوەیە منداڵێکی بێگانە بکەیە منداڵی خۆت
بەیەخەداکێشیاگ
کەسێکە منداڵێکی بیانی کردبێتە هی خۆی
قایەخەوان
کەسێکە قایەخی باژووێ
بەریەخە
کوتە پەڕۆیەکە بۆ قایمی لە دیوی ژوورەوە وەبەر ئێخەی کراسی دەدرێ، (دەر) وەریەقە، (پیرا) بەربەروو، بەرزی
دەستەویەخە
دەستدانەئێخەی یەکتری لەکاتی جەنگیدا،بەجێگاو شووێنی نزیکیش دەڵێن.
دەسەویەخە(ئەردە.)
دەستەوئێخە،ئاوڕیشی یەکتری بوون یا لێک نزیک بوونەوە.