تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆریین
(باک.): لۆراندن٬ لالایی کردن
لۆغیین
(باک.): گیایەکە
لۆقیین
(باک.): بەلۆقەلۆق ڕۆیشتن(بلۆقە)
لییان
(هەورا.): کونێکە لە دییواریدا لە زستاندا میوەی تێدا هەڵدەگرن و زاری دەگرنەوه٬ بۆ هەموو جێگایەکی ئەو تۆ بەکاردەبرێ کە میوەی تێدا بشاردرێتەوە
لییتاو
(باک.): لییتاڤ٬ لییته٬ قوڕاوێکی شلە
لییتۆکە
(باک.): پیس٬ ناپاک
لییتە
قوڕێکی زۆر شله٬ لییتاو٬ بێرم
لییر
کەمۆرانە بە لەشی مرۆیدا هەڵگەڕێ یا بیگەزێ قنچکەیەکی لە لەشی مرۆی پەیدا دەبێ دەرنابێ و دەڕەوێتەوە. (ژەن.) لیر٬ (ڕۆژ.) لرگ
لییراندن
(باک.): لووراندنی گورگی و ئیدییه٬ بلوورینە
لییرین
(باک.): بلییره٬ لووراندن
لییرە
سکەی زێڕه٬ لیرا
لییزوان
(باک.): گەمەکەر
لییس
(بابا.): لییسی کوێری: شەڕی کوێرانه٬ داپڵۆسین و لێکدان. کۆترخان٬ (باک.): ئەنزێل. (کە.٬ جا.٬ مەر.٬ باد.) کووتەک٬ (کۆ.) مرخه٬ داردەستێکی ڕاستە کە هیچ سەرێکی ڕاستە کە هیچ سەرێکی خووار نەبێ. لیس لێدان: بە کووتەک لێدان. (باک.٬ هەو.٬ ڕەوا.) هێلانەی کۆترانە لە بن گوێ سووانانی دروست دەکەن. (ڕۆژ.) جقه٬ هێلانەی مریشکانە لەسەر دارو پووش و هەڵاشی دروست دەکەن جێگایەکە پێویستە بڵندبێ
لییسهان
(باک.): هەڵنیشتنی باڵندانە لە هێلانەدا یا لەسەر لکی داران
لییسک
(هەورا.): زەنگەتەی ترێ. (زەن.) تیشک ٬ -ی خۆر
لییسۆکە
(شار.): بەردێکی پڕ بە چنگییە یا بە قەدەر هەنارێکییە کە لووس بێت
لییسە
لییشمە
(جا.٬ خۆ.): لووشە (گیا.)٬ خشت و خاڵ ٬ چرپ و چاڵ
لییغەڕوو
(فە.): ڕیخۆڵە
لییف
داری خورما تووێکڵێکی سووری تەنک فڕێ دەداخەڵک بەکاری دێنێ بۆ شووشتنی قاپ و قاچاخ لییفی پێ دەڵێن.لێف